K9

خزمەتگوزارییەکانی K29 لە کۆمپانیای Manager Security دابینکاری پێشکەوتووی تیمی سەگی پشکنەری تەقەمەنی (EDDT)ە. سەگە راهێنراوەکانمان ئامادەکراون بۆ دەستینشانکردن و دڵنیاکردنەوە و دۆزینەوەی ماددەی تەقەمەنی مەترسیدار. ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی ئێوە بتوانن بێ هیچ کێشەیەک لە کارەکانتان بەردەوام بن. تیمە تایبەتەکانمان گیان و ماڵ و سامانتان دەپارێزن لەڕێگای جێبەجێکردنی چارەسەری خێراو بە لێهاتوویی لە بەردەم ئەگەری هەڕەشەی بۆمب و تەقەمەنی و هەر کەیسێکی مەترسیدار. بە پێچەوانەی سەگە پاسەوانەکانی تر، یەکەی K9مان هێمنن، زیرەکن، وە جێگەی هەڕەشە نین.

کوالێتی

بەرنامەی کوالیتیمان دڵنیای دەدات لەوەی کە تیمەکانی K9 بەرزترین ستانداردەکان دەپارێزن لە ماوەی گرێبەستەکەدا. ڕاپۆرتی ڕاهێنانی مانگانە، هەڵسەنگاندنی مەیدانی بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیار لەسەر بنەمای چارەک، تۆمارکردنی ڕاپۆرتی دوای کردەوە/ڕووداو، و دووبارە بڕوانامەدانەوە بۆ ماوەی 12 مانگ. ڕۆژانە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت، کە بەڵگەنامە دەکرێت و مانگانە پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

تیمی ئێمە شارەزان لە

دۆزینەوەی تەقینەوە

گەڕان و ڕزگارکردن

دەوریە/بەدواداچوون (پاراستنی K9)